گۆڕانی گردی زەرگەتە لە بارەی هەڵبژاردنەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

بزووتنەوەی گۆڕان گردی زەرگەتە لە بارەی پشتگیری کردن لە لیستێکی دیاریکراو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕوونکردنەوە دەدات.

یاسین حەمە عەلی، ڕێکخەری ژوروی هەڵبژاردنی گۆڕان (گردی زەرگەتە) لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت: “لە بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی تایبەت بە هەڵبژاردن ناوی بەندە هاتووە لەسەر پرسی هەڵبژاردن و پشتگیری کردن یا نەکردنی هەر لیست و لایەنێک”.

دەشڵێت: “لێرەوە ڕایدەگەیەنم کە ئەو بابەتە لە دوور و لە نزیک هیچ پەیوەندیەکی بە بەندەوە نییە، هیچ لێدوان و ڕوونکردنەوەیەکمان نەداوە بە ئاڕاستەی بایکۆت و بەشداری نەکردن لە پرۆسەی هەڵبژاردندا”<

ئەوەشی وتووە: “بەپێچەوانەوە داوامان لە هەڵسوڕاوان و هاونیشتیمانیان ئەوەیە بەشداری کارای پرۆسەی دەنگدان بکەن، دەنگ بدەن بەو لیست و کاندیدانەی کە نزیکن لە ڕێبازی نەوشیروان مستەفاو بەرنامەکەی بزووتنەوەی گۆڕانەوە”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە