لیژنەی ئەمنی شارۆچکەی چەمچەماڵ ئاگاداری دەنگدەرانی کەرکوک دەکاتەوە کە شارۆچکەکە نیشتەجێن دەتوانن لەمڕۆوە بگەڕێنەوە بۆ کەرکوک بەمەبەستی بەشداریکردنی لە دەنگدان.
بەپێی ئاگاداری لیژنەی ئەمنی چەمچەماڵ، تیایدا هاتووە: ئاگاداری سەرجەم ئەو خێزانانە دەکەن کە دەنگدانیان پارێزگای کەرکوکە و دانیشتوی چەمچەماڵن، دەتوانن لە ئەمڕۆوە بگەڕێنەوە پارێزگای کەرکوک بەمەبەستی دەنگدان.
دەشڵێت:”بۆ ئەو مەبەستە سەرجەم هێزە ئەمنییەکان لە ئەرکدا دەبن و دڵنیایی دەدەین سەرو ماڵی هاووڵاتییان پارزێراو دەبێت، هاوکات مەفرەزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ناوەندی شارۆچکەی چەمچەماڵ و شارەدێکان دەوریاتی بەردەوامیان دەبێت لە گەڕەک و کۆڵانەکان و ڕووبەڕووی هەر حاڵەتێکی دزێو و ناشارستانی دەبنەوە و ئاسایشی سنوورەکە دەپارێزن”.
بڕیارە ڕۆژی سێشەممە 11ی تشرینی دووەم، پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت، هاوکات ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت بۆ هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان بەڕێوەدەچێت.
