spot_imgspot_img

٢٦ هەزار ئاوارە، مافی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەتیان هەیە

لە پاڵ هێزە ئەمنییەکان، ئاوارە ئێزدییەکانیش ئەمڕۆ بەشداری دەنگدانی تایبەت دەکەن.

لە کەمپی شاریا بۆ ئاوارەکان لە دهۆک، هەزار و ٢٢٤ دەنگدەری ئاوارەی ئێزدی، لە چوار بنکەی دەنگدان، مافی دەنگدانیان هەیە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە چوارچێوەی ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق کە بڕیارە سێشەممە ١١ی تشرینی دووەم بەڕێوەبچێت، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت کە ئەندامانی ھێزە ئەمنییەکان و ئاوارە ناوخۆییەکان دەگرێتەوە، لە سەرتاسەری عێڕاق دەستی پێکرد.

بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ٢١ ملیۆن و و ٤٠٤ ھەزار و ٢٩١ دەنگدەری تۆمارکراو ھەیە، و لە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت یەک ملیۆن و ٣١٣ ھەزار و ٩٨٠ دەنگدەری تایبەت و ٢٦ ھەزار و ٥٣٨ ئاوارەی ناوخۆیی دەنگ دەدەن.

لە سنووری پارێزگای دهۆک، لە دەنگدانی تایبەتدا ٢٥ هەزار و ٩٨٦ ئاوارەی شنگال لەو شوێنانەی کە بۆیان دیاریکراوە، لە کەمپ و دەرەوەی کەمپەکاندا دەنگ دەدەن.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ٢٣ بنکەی دەنگدانی بۆ دەنگدەرە تایبەتەکان و لەوانەش ئاوارەکان لە پارێزگای دهۆک تەرخانکردووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە