spot_imgspot_img

زیاتر لە 61 هەزار دەنگدەر لە کەرکوک بەشداری دەنگدانی تایبەت دەکەن

لە پارێزگای كەركوك، 61 هەزار و 111 دەنگدەری تایبەت هەن، كە تەنیا 49ـیان ئاوارەن و ئەوانیتر لە هێزە ئەمنیی و سەربازییەكان.

دەنگدانی تایبەت بە بەشداری یەك ملیۆن و 340 هەزار و 518 دەنگدەر، ئەمڕۆ یەكشەممە 9ـی تشرینی دووەمی 2025 بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێكرد، لەو ژمارەیە تەنیا سەروو 260 هەزار دەنگدەر ئاوارەن.

لە پارێزگای نەینەوا 133 هەزار و 250 دەنگدەری تایبەت هەن، لە دیالە 74 هەزار و 493 دەنگدەر، لە سەڵاحەدین 53 هەزار و 78 دەنگدەر، لە هەولێر 85 هەزار و 793 دەنگدەر، لە سلێمانی 82 هەزار و 547 دەنگدەر و لە دهۆك 55 هەزار و 993 دەنگدەر هەن.

بڕیارە سێشەممە 11ـی تشرینی دووەمی 2025، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان، بە بەشداری 20 ملیۆن و 63 هەزار و 773 دەنگدەر لە سەرتاسەری عێراق.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە