پێش ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، نێردراوی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ عێراق په‌یام و دیدی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراقی داهاتوو خسته‌ڕوو، كه جه‌وهه‌ره‌كه‌ی بریتییه له “كۆتایی هێنان به میلیشیاكان”.
مارک ساڤایا، نێردراوی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق، لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی (ئێکس) نووسیویه‌تی: “داهاتووی عێراق گەشاوە دەردەکەوێت بەهۆی گەلە بەهرەمەند و چالاکەکەیەوە، کە بەنرخترین سەرچاوەیە هەر نەتەوەیەک هەیبێت”.
ئاماژەی بەوەشدا: “لە ساڵانی ڕابردوودا، عێراق پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستهێناوە، و لە کاتێکدا وڵات ئامادەکاری بۆ قۆناغێکی یەکلاکەرەوە لە پڕۆسەی دیموکراسییەکەیدا دەکات، با ئەم گەشەسەندنە بپارێزین”.
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، ویلایەتە یەکگرتووەکان هاوشان لەگەڵ عێراقدا دەوەستێت کاتێک بەرەوپێشەوە دەچێت و بەهێز، سەربەخۆ و خاڵی لە میلیشیاکانی پشتگیریکراو لە دەرەوە ده‌بێت.
لێدوانەکانی ساڤایا، كه جه‌ختكردنه‌وه‌یه له كۆتایی هێنان به هێز و گرووپی چەكدارییە شیعییه‌كانی سه‌ر به ئێران، له‌كاتێكدایه زۆرێك له‌و هێزانه به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنن و لیست و هاوپه‌یمانێتی تایبه‌تیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێناوه.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەر ئەمڕۆ مارك ساڤایا ڤیدیۆیەكی لەگەڵ سودانی بڵاوكردەوە.
