spot_imgspot_img

وەزارەتی دارایی لە بارەی دامەزراندنەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی عێراق ڕەتیدەکاتەوە هیچ کەسێک دامەزرابێت و جەختیش دەکاتەوە کە هیچ لایەنێک دەسەڵاتی دامەزراندنی نییە، جگە لەوەی لە یاسای بودجەدا هاتووە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هیچ لایەنێک دەسەڵاتی دامەزراندنی نییە چ بەشێوەی هەمیشەیی بێت یان گرێبەست، جگە لە 150 هەزار هەلی کاری نوێ کە بە گوێرەی ژمارەی دانیشتووان دابەشکراون و بەپێی یاسای بودجەی ساڵی 2023 دامەزراندنیان یەکلابووەتەوە.

باسی لەوەشکردووە: سەرجەم ئەو هەواڵ و زانیارییانەی باس لە دامەزراندنی نوێ دەکەن، دوورن لە راستییەوە.

وەزارەتی دارایی باسی لەوەشکردووە، داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین کە زانیاری لە سەرچاوەی باوەڕپێکراوەوە وەربگرن و بڵاویبکەنەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە