“ئاپڵ” یەکەمین لاپتۆپی هەرزان لە مێژووی خۆیدا دەخاتە بازاڕەوە

راپۆرتێکی “بلومبێرگ” ئاشکرای کردووە کە “ئاپڵ” نیازی وایە بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا، کۆمپیوتەرێکی لاپتۆپی بە نرخی هەرزان بخاتە بازاڕەوە، بە ئامانجی کێبڕکێکردن لەگەڵ کۆمپیوتەرەکانی “کرۆم بووک” و کۆمپیوتەرە ئابوورییەکانی “ویندۆز”.

چاوەڕوان دەکرێت کۆمپیوتەرە نوێیەکە لە نیوەی یەکەمی ساڵی داهاتوو بخرێتە بازاڕەوە، و ئەم کۆمپیوتەرە تایبەت دەبێت بۆ قوتابیان و پیاوانی کار کە پێویستیان بە توانای زۆر لە کۆمپیوتەرەکانیاندا نییە.

کۆمپانیاکە پلانی هەیە ئەو بەکارهێنەرانە بکاتە ئامانج کە بیریان لە کڕینی “ئایپاد” کردووەتەوە، بەڵام حەزیان بە ئەزموونێکە کە نزیک بێت لە کۆمپیوتەرە نەریتییەکان نەک تابلێت.

کۆمپانیاکە نیازی وایە کۆمپیوتەرە نوێیەکە بە نرخێکی زۆر کەمتر لە هەزار دۆلار بفرۆشێت، بۆ ئەوەی لە کێبڕکێ لەگەڵ کۆمپیوتەرەکانی “ماک بووک ئایر” کە پشت بە پڕۆسێسەری “M4” دەبەستن دوور بکەوێتەوە (کە هەرزانترین کۆمپیوتەرەکانی ئێستای “ئاپڵ”ن و نرخەکەیان 999 دۆلارە).

ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوەداوە کە “ئاپڵ” بیر لەوە دەکاتەوە کۆمپیوتەرەکە بە نزیکەی 600 دۆلار بخاتە بازاڕەوە.

کۆمپانیاکە بە شێوەیەکی ناوخۆیی ناوی “J700″ی لەم کۆمپیوتەرە ناوە و دەست بە تاقیکردنەوەی سەرەتایی کردووە.

  • تایبەتمەندییەکان: کۆمپیوتەرە نوێیەکە تایبەتمەندییەکی کەمترە بە بەراورد بە کۆمپیوتەرەکانی تری کۆمپانیاکە، چونکە:
    • پشت بە پڕۆسێسەرەکانی “ئایفۆن” دەبەستێت کە لە ساڵانی ڕابردوودا توانایان زیادی کردووە.
    • شاشەی جۆری “LCD”ی ئابووری بەکاردەهێنێت.

بەپێی ڕاپۆرتی بلومبێرگ، کۆمپیوتەرە نوێیەکە ئاستێک لە کارایی پێشکەش دەکات کە لە کۆمپیوتەرەکانی “ماک بووک” کە پڕۆسێسەری “M1″ی کۆنیان تێدایە باشترە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە