پشووی ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکات و ڕۆژێکیش پشوو بۆ تەواوی فەرمانگە و دامودەزگاکان ڕاگەیەندرا.
سبەینێ پێنجشەممە ڕێکەوتی 6ی تشرینی دووهەم، یەکەمین ڕۆژی پشوی فەرمییە لە ناوەندەکانی خوێندن، بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕێکارەکانی هەڵبژاردن و بەدواییهاتنی ئامادەکارییەکانی پڕۆسەکە.
پشووەکە لە سبەینێوە تا ڕۆژی چوارشەمەی داهاتوو دەبێت، کە ڕۆژێک دوای هەڵبژاردنە و دەکاتە ڕێکەوتی 12ـی تشرینی دووەم، واتە ڕۆژێک دوای هەڵبژاردن پشووەکان کۆتایییان دێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاندبوو، بە مەبەستی ئاسانکاریی لەبەڕێوەچوونی ڕێکارەکانی هەڵبژاردنی شەشەمین خولی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، شەش ڕۆژ پشووە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومیی و ناحکومیی و نێودەوڵەتیی.
هاوکات 11ی مانگیش کە ڕۆژی بەڕێوەچوونی دەنگدانی گشتییە، لە تەواوی فەرمانگە و دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان و پشووی فەرمییە.
