نرخی زێڕ ڕووی لە دابەزین کردووە و دوای هەر هەڵکشانێکی کاتیی جارێکی دیکە بەرەو داکشان دەچێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا تا 3929 دۆلار دابەزی، پێش ئەوەی جارێکی دیکە بەرەوە 3984 دۆلار بەرز بێتەوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 685 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 798 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 912 هەزار دینار
