spot_imgspot_img

محەمەد شوکری: شوقە بە قیستی درێژخایەن دەدرێت بە کرێنشینان

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند یەکەی نیشتەجێبوونی بۆ کرێنشینان دروست دەکرێت و پێشبینیش دەکرێت نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون زیاتر دابەزێت.

محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵ8 ڕایگەیاندووە، دەستەی وەبەرهێنان لەڕێگەی کەرتی تایبەتەوە مۆڵەتی بە دروستکردنی 250,000 یەکەی نیشتەجێبوون داوە و وەزارەتی شارەوانیش مۆڵەتی بە 50,000 یەکەی دیکە داوە، کە کۆی گشتی دەکاتە 300,000 یەکە.

ئەوەشی خستەڕوو کە “نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون دابەزیوە و زیاتریش دادەبەزێت، ئێستا نرخەکان بە بەراورد بە ڕابردوو زۆر گونجاوترن.”

ڕوونیشیکردەوە کە ژمارەیەکی زۆر شوقە و خانووی چۆڵ لە هەرێمی کوردستاندا هەیە و ئەمەش کاریگەری لەسەر نرخەکان دەبێت.

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، “لە داهاتوویەکی نزیکدا، پڕۆژەیەکی نوێ بۆ دروستکردنی 20,000 یەکەی نیشتەجێبوون جێبەجێ دەکەین کە بە قیستی درێژخایەن دەدرێن بە کرێنشینان، تاوەکو ئەوانیش بتوانن ببنە خاوەنی ماڵی خۆیان”.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە