وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند سبەینێ پێشمەرگە هاوکارییە داراییەکەی هاوپەیمانا بۆ مانگی تشرینی دووەم دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى ١٠ خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) دەستدەکرێت بە ئەنجام دانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان.
ئەوەشی خستەڕوو کە سبەینێ پێنجشەممە، دەست بە دابەش کردنی هاوکارییە داراییەکە دەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە ڕاشیگەیاند، لەم مانگەدا زیاتر لە ٩٧٪ ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لە ڕێگەی پڕۆژەی “هەژماری من”ەوە هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.
