ڕێكخراوی یونسكۆ بڕیاریدا بە ناساندنی هەردوو جەژنی ڕەمەزان و قوربان وەك بۆنەی ئایینی جیهانی.
ڕێكخراوی یونسكۆی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ڕایگەیاند، له 43ـەمین كۆنگره‌ی گشتیی خۆیدا كه كاره‌كانی له‌شاری سه‌مه‌رقه‌ند له‌ئۆزبه‌كستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌فه‌رمی دان به‌هه‌ردوو جه‌ژنی قوربان و ڕه‌مه‌زاندا نراوه و بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌م دوو جه‌ژنه، وه‌كوو دوو جه‌ژن و بۆنه‌ی جیهانیی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
هاوکات لیژنه‌ی نیشتمانی یونسكۆ له‌ئێران له‌م باره‌وه ڕِاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كردوه‌ته‌وه و دەڵێت: بڕیاره‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای پێشنیازی ئیندۆنیزیا و بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكار بووه، كه له خولی ژماره 209ـی ئه‌م ساڵ، له‌م باره‌وه ده‌ریكردبوو.
بەگوێرەی ئه‌م بڕیاره، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یونسكۆ بۆ له‌مه‌ودوا ساڵانه، په‌یامی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی هه‌ردوو جه‌ژنه‌كه بڵاوده‌كاته‌وه و تێیدا تیشك ده‌خاته سه‌ر گرنگی رۆشنبیری، كۆمه‌ڵایه‌تی ڕِۆحی.
لەبڕیارەکەدا ئەوەش هاتووە، ئ”امانج له‌م رێكاره بریتییه له‌به‌هێزكردنی لێكگه‌یشتنی ڕِۆشنبیری و ڕێزگرتنی هاوبه‌ش و فراوانكردنی گفتوگۆ له‌نێوان ئایینه‌كان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی و هاوبه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و پشتگیریی بنه‌ماكانی ڕێز و شكۆی مرۆڤ و یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری و فره‌چه‌شنی كه‌لتوری”.
