spot_imgspot_img

مەسك: یەكەم ئۆتۆمبێلی فڕیو نمایش دەكەین

ئیلۆن مەسک، سوپرایزێکی نوێ ڕادەگەیەنێت و دەڵێت: تێسلا خۆی ئامادە دەکات بۆ پەردەلادان لەسەر یەکەم ئۆتۆمبێلی فڕیو لە مێژووی خۆیدا.

ئۆتۆمبێلە نوێیەکە تەکنەلۆژیایەکی “نایاب”ی تێدا دەبێت، وەک چۆن ماسک وەسفی کردووە، “ڕەنگە پێش کۆتایی ساڵی 2025 نمایش بکرێت”.

دیزاینەکەی لە نەوەی نوێی تێسلا ڕۆدستەرەوە (Tesla Roadster) وەرگیراوە، بەڵام ئەمجارە باس تەنها لەسەر خێرایی نییە، بەڵکو لەسەر فڕینی ڕاستەقینەیە لە ئاسماندا!

لە نێوان گومان و پەرۆشیدا، جیهان چاوەڕێیە بزانێت ئایا ئەم هەنگاوە لە کۆتاییدا خەونی “ئۆتۆمبێلی فڕیو” دێنێتە دی و دەرگایەکی نوێ بۆ سەردەمی گواستنەوەی داهاتوو و دووركەوتنەوە لە جەنجاڵی شەقامەكان دەکاتەوە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە