spot_imgspot_img

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیارێكی لەبەرژەوەندی دەمیرتاش دەركرد

دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا، ئەمڕۆ بڕیاری كۆتایی خۆی لە بارەی دۆسیەی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) ڕاگەیاند و تانەكەی حكومەتی توركیای ڕەتكردەوە، كە داوای پێداچوونەوەی بە بڕیارەكەی پێشووی دادگاكە كردبوو.

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا تانەی توركیای لە بڕیارەكە ڕەت كردەوە، بەمەش بڕیارەكەی دادگاكە كە پێشێلكردنی مافەكانی دەمیرتاشی پشتڕاست كردبووەوە لە كەیسی كۆبانێدا و بە هۆكاری سیاسیی زیندانیكردنی ناوزەند كردبوو، بوو بە بڕیاری كۆتایی دادگا.

لە دوای دەرچوونی ئەم بڕیارە یەكلاكەرەوەیە، پارتی یەكسانی و دیموكراسیی گەلان (دەم پارتی) ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و جەختی كردەوە، كە دەبێت دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغ كە سزای 42 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە، بە بێ دواكەوتن ئازاد بكرێن.

لای خۆشیەوە، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی مەهەپە لەبەردەم گرووپی پەرلەمانیی حزبەكەی دەڵێت: ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش بۆ تورکیا سوودی دەبێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە