كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆتایی هات، بەڵامم هیچ بڕیارێك دەربارەی مووچەی مانگی 9ی مووچەخۆرانی هەرێم نەدرا لەكاتێكدا حزبە دەسەڵاتدارەكانی هەرێم جەختیان لەوەدەكردەوە، كە پێش هەڵبژاردن مووچە دابەش دەكرێت.
میدیای پارتی لە زاری وەزیرێکی کوردی بەشداربوو لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، کە وەزیرێكی کورد “كە ناوی نەهێنراوە” قسەی لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کردووە بۆ خەرج كردنی مووچەی مانگی 9ی مووچەخۆرانی هەرێم پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
هەر بە وتەی ئەو وەزیرە، “تەیف سامی وتویەتی، دوای هەڵبژاردن راستەوخۆ مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەکرێت، ئەویش بە ناردنی 120 ملیار دینارەکەی داهاتی ناوخۆی هەرێم و تەرازووی پێداچوونەوە”.
دەشڵێت: دەبوو ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق باس لە مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی هەرێم بکرایە، بەڵام دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە راستەوخۆ سودانی کۆبوونەوەکەی جێهێشتووە.
