سەرۆكی پارتی نەتەوەپەرستی توركیا (مەهەپە) ڕایدەگەیەنێت، سەردانی لیژنەكەی پەرلەمان و گوێگرتن لە ئۆجەلان گرنگە بۆ پڕۆسەكە، چونكە ئیمرالی تا ئەمڕۆ بەڵێنی خۆی جێبەجێ کردووە و دەشڵێت: ئازادكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش بۆ توركیا سوودی دەبێت.
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی مەهەپە لەبەردەم گرووپی پەرلەمانیی حزبەكەی دەڵێت: مەهەپە ئامادەیە بەشداری لەو شاندە بكات، كە سەردانی ئیمرالی دەكەن بۆ گوێگرتن لەعەبدوڵا ئۆجەلان.
ڕاشیگەیاندووە، ئیمرالی تا ئەمڕۆ بەڵێنی خۆی جێبەجێ کردووە و چوونی ئەندامانی لیژنەكەی پەرلەمان بۆ ئیمرالی و وەرگرتنی پەیامی پێویست بە چاوی خۆیان، پڕۆسەکە بەهێزتر دەکات.
وتیشی: دەبێت بۆچوون و بیرۆکەی کۆتایی سەرکردایەتی دامەزرێنەری پەكەكە لەبەرچاو بگیرێت، ئێمە ئەو کەسانە دەبینین کە بە چاندنی مین لە نێوان ئۆجەلان و دەمیرتاشدا هەوڵی ڕێگری لە هەنگاوەکانی تورکیا دەدەن بەرەو جیهانێکی دوور لە تیرۆر، ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش بۆ تورکیا سوودی دەبێت.
