بارانی سەرتاسەری هەرێم دەگرێتەوە و پەڵە دەدات

بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە باران بارینی سەرتاسەری هەرێم دەگرێتەوە و لە بەشێكی ناوچەكان پەڵە دەدات و بەشێكیشی دەكەوێتە مانگی داهاتووەوە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە هەفتەی دووەەم و نیوەی ئەم مانگەدا شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ڕاشیگەیاند، لە دوای ناوەڕاستی مانگیشەوە تا کۆتایی مانگ لە بەشێکی زۆری ناوچەکانمان پەڵە دەدات و لە مانگی 12 و پێش کۆتایی پاییز لە تەواوی هەرێمی کوردستان پەڵە دەدات.

بارانی پەڵە چیە؟
بارانی پەڵە، بریتیه لەبڕێک بارانی زۆر باش کە بڕەکەی لە بارانی دێمی لەسەرخۆدا 30 بۆ 40 ملمە و لە بارانی بەخوڕ و بەهێزدا 50 بۆ 60 ملمە و پێویستە خاکەکە بە قوڵایی 15 تا 30 سم تەڕ بێت و مەرجە بارانەکە دابەش بێت بەسەر کۆمەڵێک كاتژمێری زۆردا نێوان 12 بۆ 20 كاتژمێر بۆ ئەوەی خاکەکە بەقوڵایی پێویست تەڕ بێت و سەرجەم تۆوی ڕووەکە جۆر بەجۆرەکان و بەربوومی کشتوکاڵی پێ بڕوێن.

ئەگەر لەماوەیەکی کەمدا ئەو بڕە بارانە باری ئەو بەبارانی پەڵە حیساب ناکرێت، چونکە زۆربەی ئاوەکە بەسەر خاکدا دەڕوات و سوودی تەواوی نابێت بۆ ڕووانی دانەوێڵە و سەرجەم بەربوومە جیاوازەکانی کشتوکاڵی.

كاتی پەڵە كەیە؟
شاڵاو هیدایەت وتیشی، “ئەگەر لە مانگی 11دا هەر ڕۆژ و ماوەیەک پەڵەی دا ئەوە کاتی ئاسایی خۆیەتی و باشترین ماوەیە، ئەگەری 15 ڕۆژ پێش مانگی 11 واتا نێوان ناوەڕاست بۆ کۆتایی مانگی 10 پەڵەی دا ئەوە بە پێشکەوتن حیسابە و هیچ زیانی نیە و ئەگەر لەدەستپێکی مانگی 12ەوە تاوەکو 15ی مانگەکە پەڵەی دا ئەوەش زیانی نیە، بەڵام بەدواکەوتنیش حیسابە.

ئاماژەی بەوەشدا، پێشبینی و لێکدانەوەم وایە لە مانگی 11دا لە دوای ناوەڕاستی مانگ بۆ کۆتایی مانگ لەنیوەی کوردستان زیاتر پەڵەی بدات بەشێک ناوچە دەمێنەوە و لەکۆتاییەکانی پاییز ناو مانگی 12دا لەوانیش لەسەرجەمیان دەیدات و بەو پێیە لە مانگی 12دا پەڵەی سەرتاسەری داوە و دەیدات.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە