مەسرور بارزانی لە بانگەشەی هەڵبژاردن لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی لە دهۆك ڕایگەیاند، كە هەزار وتار قوربانی كردارێك بێت، پارتی ئەوەندە كرداری هەیە تا ئێوارە باسی بكەین دوایی نایەت.
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی ڕایگەیاند، بۆ زۆر كەس پڕۆژەی ڕووناكی خەون بوو ئێمە كردمان بە ڕاستی و وتیشی، ” هەزار وتار قوربانی كردارێك بێت، پارتی ئەوەندە كرداری هەیە تا ئێوارە باسی بكەین دوایی نایەت”.
ڕاشیگەیاند، “پارتی بە پشتیوانی جەماوەرەكەی سەركەوتنی گەورەتر تۆمار دەكات و قوربانیدانی پێشمەرگە لەبیر ناكات”.
ئاماژەی بەوەشدا، پارتی دەبێتە پارێزەری هەموو پێكهاتەكان، بۆیە دەنگدان بە پارتی دەبێتە هۆی بەرەوپێشبردنی كوردستان.
مەسرور بارزانی دەشڵێت: زۆر لایەن هەبوون هەوڵیاندا هەرێمی كوردستان نەگاتە ئامانجی خۆی، بەڵام ئێمە ڕانەوەستاین و زۆر كەس ناحەقی بەرامبەر پارتی كرد، پێویست نییە جوابیان بدەینەوە، وەڵامی نەزان بێدەنگییە.
