spot_imgspot_img

نێچیرڤان بارزانی: پارتی چیایە و ناچەمێت

نێچیرڤان بارزانی دەستخۆشی لە مەسرور بارزانی دەکات و دواتر دەڵێت: چەپڵەیەکی گەرم بۆ سەرۆک وەزیران، كە سەرباری ئەو ئاستەنگانەی بۆ دروستكران، پڕۆژەكانی تەواو كردووە.

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی لە بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی لە دهۆك وتی، ” ئێمە كاتمان بۆ وەڵامدانەوەی ناحەزان نییە، چونكە خەڵك ڕاستییەكان دەزانن و كار و خزمەتمان وەڵامی ناحەزانە”.

وتیشی، “مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیران سەرباری ئەو ئاستەنگانەی بۆ دروستكران، پرۆژەكانی تەواو كردووە، ئەمە پارتییە. چەپڵەیەك بۆ سەرۆك وەزیران لێدەن”.

دەشڵێت: پارتی چیایە و ناچەمێت و جەختیشی كردەوە، كە مافی دەستوری خەڵكی كوردستان پێشێل كراوە و فیدراڵی جێبەجێ نەكراوە.

وتیشی، “بادینان و پارتی یەک دڵ، یەک گیان و یەک دەنگن و بادینان خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە شانازی و پێشمەرگایەتییە، بۆیە پارتی بە پشتیوانی جەماوەرەکەی سەرکەوتنی گەورە تۆمار دەکات”.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە