یاسین مەحمود ڕەشید، سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا عەبدوڵای دێرێ، پرسە نامەیەکی بڵاوکردەوە.
یاسین مەحمود ڕەشید، لە پرسەنامەکەدا دەڵێت: “هەواڵی کۆچی دوایی زانای گەورە و پیاوچاک و پڕ لە فەزیلەت، مامۆستا مەلا عەبدوڵای دێرێ-مان پێگەشت، مامۆستا کەسایەتییەکی خاکی ئایینی دیار و ناودار بوو، ژیانی پڕ بوو لە خزمەتکردن بە ئایین و بە کۆمەڵگاکەی”.
باسی لەوەشکردووە: مامۆستا مەلا عەبدوڵا، نموونەیەکی باڵای ڕەوشت بەرزی و خوداناسی و زانست بوو، بە درێژایی تەمەنی موبارەکی، فێری زانست و ئاکاری جوان بووین لێی و چەندین نەوەی لەسەر دەستی پیرۆزی پەروەردە بوو.
دەقی پرسە نامەکە:
بەناوی پەروەردگاری مەزن
كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ، وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ وَالإكْرَامِ
هەواڵی کۆچی دوایی زانای گەورە و پیاوچاک و پڕ لە فەزیلەت، مامۆستا مەلا عەبدوڵای دێرێ-مان پێگەشت.
مامۆستا کەسایەتییەکی خاکی ئایینی دیار و ناودار بوو، ژیانی پڕ بوو لە خزمەتکردن بە ئایین و بە کۆمەڵگاکەی.
مامۆستا مەلا عەبدوڵا، نموونەیەکی باڵای ڕەوشت بەرزی و خوداناسی و زانست بوو، بە درێژایی تەمەنی موبارەکی، فێری زانست و ئاکاری جوان بووین لێی و چەندین نەوەی لەسەر دەستی پیرۆزی پەروەردە بوو.
قسەکانی دەرمان و ئامۆژگارییەکانی ڕێگای ڕووناکی بوون بۆ گشت لایەک، لە دەست دانی خەسارەتێکی گەورەیە لە خودای گەورە داواکارین سەبووری و دڵنەوایی بە بنەماڵە و قوتابی و ئاشنا و خۆشەویستانی ببەخشێت، جێگای مامۆستای کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت و لەگەڵ پێغەمبەران و ڕاستگۆیان و شەهیدان و چاکەکاراندا حەشری بکات.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
یاسین مەحمود ڕەشید
سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان – سلێمانی
4-11-2025
