بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراک لە سلێمانی بریکارەکان ئاگادار دەکاتەوە کە دەست بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی حەوتەم بە داتای مانگی 10 دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ سێشەممە، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئاگاداری بریکارەکانی خۆراک لە ناوشار و دەرەوەی شار دەکەنەوە کە دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی حەوتەم، بە داتای مانگی 10 دەکەن و داواش لە بریکارەکان دەکات هەر ماددەیەک خراپبوو بە کەڵکی خواردن نەهات دابەشی نەکەن بەسەر هاووڵاتییان بەڵکو کۆمپانیای خۆراک ئاگادار بکەنەوە تا بۆیان بگۆڕن.
ماددە خۆراکییەکان بریتین لە برنج سێ کیلۆ گرام
شەکر یەک کیلۆ گرام
زەیت یەک لیتر
نیسک 500 گرام
لەتکە نۆک 500 گرام
دۆشاوی تەماتە 400

