spot_imgspot_img

کێشەی ٥٣ پزیشکەکەی دەرەوەی وڵات بەردەوامە

٥٣ پزیشکەکەی دەرەوەی وڵات دەڵێن، وەزیری تەندروستی پێی ڕاگەیاندوون کە دامەزراندن ڕاگیراوە، بەڵام بە نووسراوی نهێنی ڕەزامەندی بۆ دامەزراندنی چەند پزیشکێک کردووە.

پزیشکانی دەرەوەی ولات کە ژمارەیان ٥٣ پزیشکە، ڕاگەیەندراوێکیان دەربارەی بەردەوامبوونی کێشەکەیان بڵاوکردوە و تێیدا ڕەخنەی ئەوە لە وەزیری تەندروستی دەگرن کە کارمەندی بە نووسراوی نهێنی دامەزراندووە.

ئەمەش دەقی نووسراوەکەیە:

ئێمەی پزیشکانی گشتی دەرەوەی وڵات کە ماوەی یەک ساڵە وەزارەتی تەندروستی و بەتایبەت وەزیری تەندروستی ئێمەی لە پرۆسەی دامەزراندن جیاکردووەتەوە و دەرهێناوە، لەماوەی ئەم ساڵەدا ئێمە چەندین جار خۆپيشاندان و ناڕەزایەتی و چەندین بەیاننامەو یاداشتنامەمان هەبووە. لەم ماوەیەدا تووشی چەندەها پێشێلکاری و لێدان و هەڕەشەشەکردن و لەبەردەم وەزارەتی تەندروستی و لە نێو وەزارەتی تەندروستی بەرامبەر ئەو ٥٣ پزیشکەی ئێمە کراوە، بەڵام بەداخەوە وەزیری تەندروستی ئامادە نییە بەهیچ شێوەیەک مافەکانمان بۆ بگەڕێنێتەوە، لەکاتێکدا ئەم ٥٣ پزیشکە، هەمووی سەر بە هەرێمی کوردستانن و هەمووی خاوەن کەسوکاری شەهیدە.

ئەم ٥٣ دەرچووە لە ڕێگای حوکمەت خوێندنی پزیشکییان تەواو کردووە و دواتر یەکسان کردنەوەی بڕوانامەیان ئەنجام داوە و ئەندامی سەندیکای پزیشکانی هەرێمی کوردستانن، لە تازەترین لێدوانی وەزیری تەندروستی بۆ پزیشکانی ئێمە ئەوەیە کە دامەزراندن ڕاگیراوە لە کاتێکدا لە مانگی ٢ ی ١١ ی ٢٠٢٥ بە فەرمانی نهێنی و نووسراو نهێنی زیاتر لە ٦ سووری لەم وڵاتەدا دایمەزراندوون.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە