spot_imgspot_img

سیستەمە ئاودێرییە مێژوویەکە گواسترایەوە بۆ مۆزەخانە

ئەو سیستەمە ئاودێرییە مێژوویەی کە لە گەرمیان دۆزرایەوە، گواسترایەوە بۆ مۆزەخانە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور گواستنەوەی شوێنەواری سیستەمێکی ئاودێری کۆنی لە شوێنەواری شاخی کورە بۆ ناو مۆزەخانەی گەرمیان ڕاگەیاند کە لە هەڵکۆڵینەکانی شوێنەواری شاخی کورە کە لە ژێرچاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور بە هاوبەشی لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری گەرمیان و تیمی SRP پرۆژەی ناوچەی سیروانی زانکۆی گلاسکۆ بەڕێوەدەچێت، دۆزرایەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە شوێنەوارەکە بریتی یە لە کۆمەڵێک گۆزە بە تەنیشت یەکترەوە بە تێکهەڵکێشراوی پێکەوەنراون وەک سیستەمێکی ئاودێری.

بەڕێوەبەرایەتی گــشتی شوێنەوار و کەلەپوور ڕاشیگەیاند، دوای ماوەیەک کارکردن توانرا پێکهاتەکە بەشێوەیەکی نزیک لە هاوشێوەی خۆی لەناو مۆزەخانەدا بنیادبنریتەوە.

مەزەندە دەکرێت مێژووی ئەم سیستەمە ئاودێرییە بۆ 3500 ساڵ پێش زایین و بۆ سەردەمی وەرکا بگەڕێتەوە.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە