spot_imgspot_img

پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی هەندێ پەڵەهەور، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەور لە ناوچەکانى باکوور.

ئەوەشی وتوە، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە سەر نەخشەکەى خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

باسی لەوەشکردووە، سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 29 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی

دهۆک: 28 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 31 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 24 پلەی سیلیزی

سۆران: 27 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 32 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە