ڕێباز حەملان: ڕێگە بە مەسرور بارزانی بدەن

 

رێباز حەملان دەڵێت: وەك خۆتان هیچ ناكەن، ڕێگە بە مەسرور بارزانی بدەن خزمەتەكانی بگەیەنێتە هەڵەبجە و سلێمانی و گەرمیان.

ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، مەسرور بارزانی شانازی بەسەرکەوتنی هەر گەنج و لاوێکی کوردستانی دەکات، داهێنەر و وەرزشوان و هونەرمەند هەر خولیایەکی هەبێت لە هەر شوێنێکی دونیا بێت هەر بیروڕایەک بێت خەڵکی هەرشار و گوندێک بێت.

دەشڵێت: لای مەسرور بارزانی جیاوازی نییە خزمەتی کوێ و هەرکێ بکات، بەڵام ئەوانەی بەس هاش و هوشیان لەبارە قسەکانتان هەمووی بێ کردارە.

ئاماژەی بەوەشداوە، وەک خۆتان هیچ ناکەن بۆ ئەو دەڤەرە بێ نازە، ڕێگا چۆڵ بکەن مەسرور بارزانی خزمەتەکانی بگەیەنێتە هەڵەبجە و ڕاپەرین و گەرمیان و سلێمانی تا گەنجەکانمان لەوە زیاتر مەحروم نەبن لە ئارامی و خزمەت و ئاوەدانی.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەهۆی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق، هێرشی میدیایی و شەڕە قسە كەوتۆتە نێووان بەرپرسانی باڵای یەكێتی و پارتی و هەریەكەیان ئەوی دیكەیان تۆمەتبار دەكات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە