spot_imgspot_img

نرخی بەنزین لە سلێمانی دابەزی

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخی هەر لیترێك بەنزین لە سلێمانی 25 دینار دابەزی.

بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە لە پارێزگای سلێمانی، نرخی بەنزین بۆ هەر سێ جۆرەکەی و گازوایڵ 25 دینار دادەبەزێت.

لە ئێستادا نرخی لیترێك بەنزین بووە بە 925 دینار بۆ نۆرماڵ و بۆ موحەسەن 1125 دینار و سوپەر بە 1275 دینار.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوو هەفتەی ڕابردوو نرخی هەر لیترێك بەنزین 50 دینار گران بوو، لەكاتێكدا بەنزینی حكومەتی بە 750 دینار لە بەشێكی بەنزینخانەكان بەردەستە و بەرپرسانی سامانە سروشتییەكانیش هۆكاری گران بوونەكەیان بۆ “كەمی بەنزین” گەڕاندەوە.

دوێنێ‌ بەرپرسانی سامانە سروشتییەكان لە هەولێر ڕایانگەیاند، بەرهەمهێنانی بەنزینی 750 دیناری حكومی زیادی كردۆتەوە و بەوەش نرخی بەنزین دادەبەزێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە