spot_imgspot_img

زیرەکیی دەستکرد فیرعەونەکان دەگەڕێنێتەوە

لە ماوەی تەنها 24 کاتژمێردا، ملیۆنان میسیری ڕوویان لە بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی زیرەکی دەستکرد “گوگڵ جێمینای” بۆ دروستکردنی وێنە بە جلی فیرعەونەکانەوە، ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ کردنەوەی مۆزەخانە گەورەکەی میسر.

وە وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەم پێشوازییە، کۆمپانیای “گوگڵ” چەندین ئۆفەری تایبەتی تەرخان کرد، کە جۆراوجۆر بوون لە نێوان بەشداریکردنی بێبەرامبەر بۆ ماوەی یەک یان دوو مانگ و بەشداریکردنی داشکێنراو بۆ وەشانی پارەدارکراوی “جێمینای”، ئەمەش وەک هەوڵێکی کۆمپانیاکە بۆ بەهێزکردنی بڵاوبوونەوەی ئەپڵیکەیشنەکەی لە میسر، دوای ئەو پێشوازییە بێ وێنەیە.

لەم بارەیەوە ئەندازیار ئەحمەد عەبدولفەتاح، شارەزای تەکنیکی پسپۆڕ لە بواری زیرەکی دەستکرد، ڕایگەیاند کە ئۆفەرەکانی گوگڵ ئاسایین، چونکە کۆمپانیاکە سەرنجی لەسەر ئەو پێشوازییە گەورەیە بووە لەسەر دروستکردنی وێنەی فیرعەونی بە زیرەکی دەستکرد لە میسر، و لەسەر ئەو بنەمایە جووڵاوە بۆ پێشکەشکردنی هۆکاری زیاتر بۆ ڕاکێشان.

ئەوەشی خستەڕوو کە بۆنەی کردنەوەی مۆزەخانەی گەورەی میسر، چینێکی گەورەی میسرییەکانی ڕاکێشا، کە ژمارەیان لەوانەیە لانیکەم لە 4 ملیۆن میسری تێپەڕێنێت، بۆ دروستکردنی وێنە بە جلی فیرعەونی و بە بیرۆکەی جیاواز، وەک ئاهەنگگێڕان بەم بۆنە گرنگەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە