خانەنشینانی سەربازی زەوی وەردەگرن

بەپێی بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرجەم ئەوکەسانەی لە هەرێمی کوردستان پێشتر سوودمەند نەبوون لەزەوی، زەویان پێدەدەرێت، یەکێک لەم توێژانەی زەوی وەردەگرن خانەنشینانی سەربازین.

بەپێی زانیاریەکانی (تۆڕی میدیایی خەڵک) کە لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار وەریگرتووە، هاوشێوەی فەرمانبەران وردبینی لە فۆڕمی خانەنشینانی سەربازی بۆ وەرگرتنی زەوی تەواو کراوە.

ئەوەی ماوە بەپێی کارتی زانیاری زەوی بۆ خانەنشینانی سەربازیش تەرخان دەکرێت، تائێستاش بە چەند قۆناغێک لەزۆربەی شار و شارۆچکەکان زەوی دابەش کراوە، تائێستاش ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەران و هەروەها خانەنشینان کە سوودمەند نەبوون پێشتر لەوەرگرتنی زەوی، زەویان وەرنەگرتووە و بڕیارە لەقۆناغەکانی داهاتوو زەوی وەربگرن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە