کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو ڕاگەیەندرا

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە و گۆڕانکاریان بەسەردا نایەت.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت.

دەشڵێت: پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.

باسی لەوەشکردووە، سبەینێ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 28 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی

دهۆک: 27 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی

ئامێدی: 25 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 28 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 29 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی

سۆران: 26 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 30 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە