هۆی مەترسی بوونی ئامڕازی سیخوڕیکردن، سوپای ئیسرائیل ئۆتۆمبێلی دروستکراوی چین لە ئەفسەرەکانی قەدەغە دەکات و هەڵمەتی وەرگرتنەوەیان 700 ئۆتۆمبێل دەگرێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر هاوشێوەی رێککارەکانی هەندێک لە وڵاتانی وەک ئەمریکا و بەریتانیا، ڕێگە نەدراوە ئۆتۆمبێلە چینییەکان بچنە ناو سەربازگە و دەزگا و دامەزراوە ئەمنییە گرنگەکان.
میدیاییەکانی ئیسرائیل بڵاویشیان کردووەتەوە، سوپای وڵاتەکەیان بە فەرمانی سەرۆکی ئەرکانی سوپا، هەڵمەتی کشاندنەوە و وەرگرتنەوەی ئۆتۆمبێلە چینییەکانی لە ئەفسەرەکانی دەست پێکردووە و بڕیارەکە بەهۆکاری ئەوە دراوە، دەزگا ئەمنییەکان گەیشتوون بەو ئەنجامەی کە نیگەرانی راستەقینە سەبارەت بە دزەپێکردنی زانیاریی سیخوڕیکردن لە رێگەی سیستمی ئۆتۆمبێلەکانەوە دروستبووە.
