spot_imgspot_img

بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئەفغانستانی هەژاند و سەدان قوربانی لێکەوتەوە

بە هۆی بوومەلەرزەیەکی بەهێزەوە سەدان کەس لە ئەفغانستان بوونە قوربانی.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 6.3 پلەی پێوەری ڕێختەر، شاری مەزار شەریفی لە باکووری ئەفغانستان هەژاند.

دەستەی ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکا ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 28 کیلۆمەتر لە نزیک شاری مەزار شەریف ڕوویداوە کە ژمارەی دانیشتووانەکەی دەگاتە 523 هەزار کەس.

بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان لانیکەم 20 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 300 کەسی دیکەش بریندار بوون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە