spot_imgspot_img

لە سلێمانی 31 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە

بەڕێوەبەرایەتى گشتی نەوت و کانزاکانى سلێمانى ئاشکرای دەکات، تا ئێستا بۆ ئەمساڵ زیاتر لە 31 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە.

سەلام عومەر، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى گشتى نەوت و کانزاکانى سلێمانى ڕایگەیاند: لە ناوەڕاستی مانگی 10ـەوە تا ئێستا، بڕی 31 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر 75 هەزار خێزانی سنووری پارێزگای سلێمانی دابەشکراوە.

ئەو نەوتەی دابەش دەکرێت، کە هەر بەرمیلێکی 200 لیتری بە 104 هەزار دینار بە هاووڵاتییان دەدرێت.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە