spot_imgspot_img

ڕاستییە شۆکهێنەرەکان دەربارەی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئاشکرای کردووە کە ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان (EVs) پیسکەری زیاتر دروست دەکەن لە ئۆتۆمبێلەکانی بەنزین یان گازوایل لە چەند ساڵی سەرەتای کارکردنیاندا، سەرەڕای ئەوەی کە بە شێوەیەکی باو وەک بژاردەیەکی دۆستی ژینگە بانگەشەیان بۆ دەکرێت.

توێژەرانی زانکۆی دیوک (Duke University) مۆدێلێکی گشتگیریان بەکارهێنا بۆ شیکردنەوەی کاریگەریی ئۆتۆمبێلەکان لەسەر کەشوهەوا، لەوانە ئەو دوکەڵانەی لە بەرهەمهێنانی سووتەمەنی، دروستکردنی پاتری، کۆکردنەوەی ئۆتۆمبێل و کارپێکردنیان دروست دەبن. ئەوان بۆیان دەرکەوت کە ئۆتۆمبێلە کارەباییە پاتریدارەکان لە ماوەی دوو ساڵی سەرەتای کارکردنیاندا، ڕێژەیەکی 30% زیاتر لە دوکەڵی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن  دروست دەکەن بە بەراورد بە ئۆتۆمبێلە نەریتییەکان.

ئەمەش بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ پرۆسەکانی دەرهێنانی لیسیۆم کە لە پاترییەکاندا بەکاردێت (کە لە وڵاتانی وەک ئوسترالیا، چیلی و چین ئەنجام دەدرێت)، و بڕێکی زۆر لە وزە و ئاو بەکاردەبەن، و لەوانەیە ببنە هۆی پیسبوونی ژینگە ئەگەر بە سەلامەتی ئەنجام نەدرێن. هەروەها دروستکردنی پاترییەکان پێویستی بە بەکارهێنانی وزەی زیادە هەیە، کە دەبێتە هۆی زیادبوونی دوکەڵ لە قۆناغی بەرهەمهێناندا.

توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە تێچووی زیانە ژینگەیییە ساڵانەکانی ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی نزیکەی 629 دۆلارە، بە بەراورد لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی بەنزین یان گازوایل نزیکەی 1,605 دۆلار دەبێت .

لێکۆڵینەوەی دیکە دەریانخستووە کە ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان تەنۆلکەی ورد لە لۆکەی فریم (brake pads) دروست دەکەن کە ژەهراویترە لە دوکەڵی ئۆتۆمبێلەکانی گازوایل، ئەمەش بەهۆی قورسیی زیاتریانەوە، کە دەبێتە هۆی زیادبوونی “پیسبوونی نا-ئێکزۆزی” لە کاتی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەکەدا.

ئەم ڕاپۆرتە ئەنجامێک دەردەخات ئەویش ئەوەیە، کە ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان بە تەواوی “بێ دوکەڵ” نین، بەڵام لە ماوەی درێژخایەندا لە ئۆتۆمبێلە نەریتییەکان باشترن، بە تایبەت کاتێک کارەبای خاوێن بەکاردێت و تەواوی تەمەنی ئۆتۆمبێلەکە هەژمار دەکرێت. لەگەڵ ئەوەشدا، پێویستە کڕیارەکان کاریگەریی ژینگەیی سەرەتایی پرۆسەی بەرهەمهێنان و شێوازە کەسییەکانی لێخوڕینیان لەبەرچاو بگرن.

سەرچاوە: دەیلی مەیڵ

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە