spot_imgspot_img

پزشکیان: دامەزراوە ئەتۆمییەکان بەهێزتر بنیات دەنێینەوە

سەرۆکی ئێران هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئاشکراکرد و دەڵێت” سوورین لەسەر دووبارە بنیاتنانەوەی دامەزراوە ئەتۆمییەکان بە هێزێکی گەورەترەوە”

مەسعوود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە، سووربوونی وڵاتەکەی لەسەر پشتگیریکردنی پەرەپێدانی پیشەسازی ئەتۆمیی ئاشتییانە لە وڵاتدا ڕاگەیاند و دووبارە بنیاتنانەوەی دامەزراوە ئەتۆمییەکان بە هێزێکی گەورەترەوە ئاشکراکرد.

پزیشکیان ڕوونی کردەوە، کە حکومەت بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی گشتگیر بۆ بەهێزکردنی ئەم توانایانە و پەرەپێدانیان، و بە هەوڵ و پلاندانانی وردی زانایانمان، دەتوانین پشکی گەورەتر لە بازاڕی جیهانیدا بەدەست بهێنین.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی “تەسنیم”، پزیشکیان سەردانی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێرانی کردووە، و لە نزیکەوە ئاگاداری دوایین دەستکەوتەکانی زانایان بووە لە بوارەکانی تەندروستی، چارەسەر و بەرهەمهێنانی دەرمانە تیشکدارەکان، پاشان کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەڕێوەبەرە باڵاکانی ئەم پیشەسازییە ئەنجام دا.

سەرۆکی ئێران ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی زۆر جار ڕایگەیاندووە کە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی لە چوارچێوەی بەرنامەکانیاندا نییە، ئەوانیش بە باشی ئەوە دەزانن، بەڵام ئەم درۆیانە وەک بیانوو بەکار دەهێنن بۆ ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی وڵاتەکە.

هەروەها وتی، گەنجان و خاوەن ئەزموونەکانمان توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات و دابینکردنی پێداویستییەکانی هەیە، و دەستەوستان دانانیشن تاوەکو ئێران پێویستی بە پیشەسازی و بەرهەمەکانیان بێت. ئەوان تواناکانی خۆیان بە پێداویستییەکانی نیشتمانەوە گرێ داوە و بەهێزەوە لەم ڕێگایەدا دەڕۆن.

پزشکیان ئاماژەی بە بەکارهێنانە فراوانەکانی تەکنەلۆژیای ئەتۆمی لە بوارەکانی، تەندروستی، پیشەسازی، کشتوکاڵ و ژینگەدا کرد، و دووپاتی کردەوە، کە هەموو ئەو دەستکەوتانەی بینیویەتی ئامانجیان باشترکردنی تەندروستی هاووڵاتیان و خزمەتکردنی کۆمەڵگایە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە