spot_imgspot_img

ئەمینداری یەكگرتوو: بارودخی ناوچەکە وادەکات عێراق بەدەرنەبێ لەو گۆرانکاریانە

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، گۆڕانكارییەكانی عێراق بەشێکی بە هەڵبژاردن و گۆڕانکای لە دەموچاوەکان دەکرێ.

سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە مەڵبەندی نەینەوای حزبەكەی وتی، “بارودخی ناوچەکە و گۆڕانکاری لە وڵاتانی دراوسێ وادەکات عێراق بەدەرنەبێ لەو گۆرانکاریانە و بەشێکی بە هەڵبژاردن و گۆرانکای لە دەموچاوەکان دەکرێ”.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ ئەم مەبەستە ئەنجامدانی هەڵبژاردن و بەشداری کردن و بوونی نوێنەر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گرنگی خۆی هەیە.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو تیشكی خستە سەر ئەو ستراتیژیەتەی، کە یەکگرتوو لە رێگەی نوێنەرەکانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشکەشی دەکات و ئاماژەی بەوەدا، کە لیستی یەكگرتوو کەسانی لێهاتوو و ئەزموندارن و نوێنەری راستەقینەی خەڵکی کوردستان و فەرمانبەران و مووچەخۆران دەبن بێ جیاوازی.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە