بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بهگوێرەی نرخی سوتهمهنی له بازاڕهكاندا بۆ مانگی 10، نرخی ههر كاتژمێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ یهک ئهمپێر (48) دینارە، ئەو نرخەش بۆ ئەو قەزا و ناحیانەی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانییە، كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە بەردەوام لە چوارچێوەی پڕۆژەی رووناكی و مۆلیدەكانیان كاردەكەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناو سەنتەری شاری سلێمانی و گەڕەکەکانی دەرەوەی شەقامی مەلیک مەحمود، كارەبایان بەردەوامە و مۆلیدەكان كارناكەن، بەڵام هەندێك لە قەزا و ناحیەكان هێشتا مۆلیدەكانیان کاردەكەن، بەپێی نرخی گازوایل، نرخی كاتژمێرێک بۆ ئەمپێرێک بە (48) دینارە و چەند كاتژمێر كاریان كردبێت، جارانی (48) دینارەكە دەكرێت و نرخی ئەمپێرێک بۆ مانگەكە دەردەچێت.
لەبارەی نرخی كیلۆواتی سیتییەكانیش كە كارەبای نیشتمانییان نییە و تەنیا كارەبای مۆلیدەیان هەیە، کارەبای سلێمانی باس لەوەدەکات، “نرخی كیلۆواتیان (293) دینارە”.
