وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم ڕایگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم مانگە تیروپشک بۆ ناوی حاجیان ئەنجام دەدرێت، هۆکاری دواکەوتنی تیروپشکەکەش ئاشکرا دەکات.
کاروان ستوونی، وتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاشکرای کرد: هۆکاری دواکەوتنی ناوی حاجییان ئەوەیە بەشێک لەو هاووڵاتییانەی ناویان تۆمارکردووە، کەموکورتییان لە مامەڵەکانیاندا هەبووە و تا ئێستا چارەسەریان نەکردووە.
دەشڵێت، “چاوەڕێ دەکەین تا ناوەڕاستی ئەم مانگە (تشرینی دووەم) تیروپشکەکە ئەنجام بدەین و ناوی دەرچووان ڕابگەیەنین”.
وتیشی: “ئێستا خەریکی وردبینیی ناوی ئەو کەسانەین کە بۆ حەجی ئەمساڵ ناویان تۆمار کردووە و پرۆسەکە بەشێکی زۆری بڕیوە”.
باسی لەوەشکرد، ئەو کەسانەی پێشتر حەجیان کردووە، ئەمساڵ دەرفەتیان پێنادرێت، بۆ ئەوەی چانس بۆ ئەو کەسانە بڕەخسێت کە تا ئێستا حەجیان نەکردووە.
