کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، سبەینێ دووشەممە، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئەوەشی وتووە: سبەینێ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بە گشتى، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی
دهۆک : 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 29 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 24 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 29 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی
سۆران : 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 32 پلەی سیلیزی
