بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە ڕایگەیاندوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستدەکەنەوە بە دابەشکردنی نەوت و ئاماژەیان بەو گەڕەکانەش کردوە کە نەوتیان لێ دابەش دەکرێت.
دوای ئەوەی لە رۆژی سێشەممەی ڕابردوو، لە پارێزگاکە دەستکرا بەدابەشکردنی نەوت بۆ ساڵی 2025، بەڵام بەهۆی دەستپێکردنی 11هەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە دابەشکردنی نەوت لە پارێزگاکە ڕاگیرا.
دوێنێ فێستیڤاڵەکە دواین رۆژی بوو، ئەمڕۆ دەستدەکرێتەوە بە دابەشکردنی نەوت، لەو گەڕەکانەی کە نەوتیان وەرنەگرتوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە، ئەمڕۆ لەم شوێنانە نەوت دابەشدەکرێت؛ گەڕەکەکانی شافعی، مزگەوتی مصعب، مزگەوتی عومەری کوری خطاب، قوتابخانەی هەڵەبجەی بنەرەتی، مارکێتی 16-3، مزگەوتی ئیمام علی، چوار ریانی نزیک مزگەوتی شیفاء، نەخۆشخانەی شەهید فاتح، مزگەوتی.قوبا، فەرمانبەران، ڤێتەرنەری، مزگەوتی گەیلانی خوار بەنزینخانە کۆنەکە، پشت کتێبخانەی گشتی، مزگەوتی هاوکاری.
