تا دێت پڕۆژەی رووناكی زیاتر فراوانتر دەبێت، ئێستە نزیكەی 70%ی خەڵكی هەرێمی كوردستان، لە پڕۆژەی رووناكی سوودمەند بوون.
عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، لە (ئێکس) بڵاوی كردەوە، نزیكەی 70%ی خەڵكی هەرێمی كوردستان كارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە.
باسی لەوەیش كردووە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەنیازە تا كۆتایی ساڵی 2026، كارەبای بێ پچڕان بگەیەنێتە هەموو ماڵ و شوێنێكی بازرگانیش.
پێنج شەممەی رابردوو، كارەبای هەریەكە لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و سۆران بووە 24 کاتژمێریی، پێشتریش وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، چوار ملیۆن و نیو هاووڵاتی لە پڕۆژەی رووناكی سوودمەندن.