بۆ مووچە وەزیرێكی كورد و سودانی كۆدەبنەوە

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیرانی کوردستان، سبەی یەک شەممە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچەی مانگی 9ی مووچەخۆرانی کوردستان و چارەنووسی مووچەی تەواوی مانگەکانی ئەمساڵ.

لە ئێستادا جیاوازی نێوان مووچەخۆرانی عێراق و کوردستان دوو مووچەیە، ئەگەر بەم شێوەیەی ئێستا هەر 30 ڕۆژ جارێک مووچەیەک دابەش بکرێت، ئەمساڵ دوو مووجەی مووچەخۆرانی کوردستان دەفەوتێن، حکومەتی کوردستان لە هەوڵی بەردەوامدایە هیچ مووچەیەک نەفەوتێت.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لەکاتی بەشداریکردنی لە بانگەشەی پارتی لە هەولێر لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی مووچە بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی، “سبەی یەک شەممە، لەگەڵ سودانی کۆدەبمەوە و داوای لێدەکەم لە کۆبوونەوەی سێ شەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، پرسی مووچەی مانگی 9 بخرێتە بەر باس و بڕیاری خەرجکردنی بدرێت، بەجۆرێک کە بتوانرێت پارەکە پێش هەڵبژاردن خەرج بکرێت.

ئاشكراشی كرد، لەگەڵ سودانی باسی چارەنووسی مووچەی مانگەکانی ئەمساڵی مووچەخۆرانی کوردستان دەکەن.

لە ئێستادا مووچەخۆرانی کوردستان دوو مووچە لەدوای مووچەخۆرانی عێراقن، وەك فوئاد حسێن وتی، “داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات میکانیزمێک لەنێوان هەولێر و بەغدا بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی هیچ مووچەیەک نەفەوتێت و مووچەخۆران لە مافەکانیان بێبەش نەبن”.

مەسرور بارزانی وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە کە بەزووترین کات هەموو ئەرک و پابەندییەکانیان جێبەجێ بکەن، و وەزیرانی کوردی لە بەغدایش ڕاسپاردووە، کە گوشار بکەن و هەموو هەوڵێک بدەن بۆ ئەوەی مووچەی مانگی 9 پێش هەڵبژاردن بنێردرێت و ئەمساڵیش هیچ مووچەیەک نەفەوتێت.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە