باراك: گفتوگۆكان لەگەڵ كورد بەباشی بەڕێوەدەچن

ئەحمەد شەرع 8ی ئەم مانگه دەچێتە ئەمریکا و واژۆی رێککەوتنێک دەکات و بە فەرمی وڵاتەکەی دەکاتە ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و نێردەی ترەمپ لە سووریا دەڵێت: گفتوگۆكان لەگەڵ كورد بەباشی بەڕێوەدەچن.

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا دەڵێت: سەرکردایەتی لە سووریا لە چەند مانگی ڕابردوودا کاری باشی کردووە و ئەحمەد شەرع لە سەرۆکی ڕێکخراوێکەوە بۆ دەوڵەتمەدارێک گواستراوەتەوە.

وتیشی، “گفتوگۆکان بەباشی بەرەوپێش دەچن لەگەڵ پێکهاتەی کورد لە باکوری سووریا”.

ئاماژەی بەوەشدا، ماڕک روبیۆ ڕیزبەندییەکی سەرەوەی بە سووریا دا، ئێمەش پێشکەوتنمان دەوێت لەسەری لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، داعش و کەمپی هۆڵ، چەکی کیمیایی و یەکخستنی دروزەکان، مەسیحییەکان، عەلەوییەکان و کوردەکان.

تۆم باراك ئاشكراشی كرد، “ترەمپ بڕیاریدا هەلێک بە سووریا بدات و ئێمە کاردەکەین بۆ هەڵگرتنی یاسای قەیسەر”.

سەبارەت بە ئیسڕائیل وتی، “پێنج خولی دانوستان لە نێوان سووریا و ئیسرائیل ئەنجام دراوە و ڕەنگە سووریا لەگەڵ ئیسرائیل بەرەو ئاساییبوونەوە هەنگاو بنێت”.

جەختیشی كردۆتەوە، کێشە لە سووریا ڕوویداوە، وەک لە سوەیدە و ناوچەی کەنار دەریاکان و هەزاران مووشەک لە باشووری لوبنان هێشتا هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکەن، لوبنان هیچ کاتێکی نییە بەفیڕۆ بدات؛ دەبێت بە خێرایی چەک داماڵێت.

دەشڵێت: شەرع لە ٨ی ئەم مانگە لە کۆشکی سپی ڕێککەوتنی سووریا بۆ پەیوەستبوون بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش واژۆ دەکات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە