spot_imgspot_img

محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: پەرلەمانتاران نە جلی كوردی و نە بەكوردی قسە دەكەن

 

محه‌مه‌د حاجی‌ مه‌حمود، سه‌رۆكی‌ پارتی‌ سۆسیال دیموكراتی‌ كوردستان له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی حزبه‌كه‌ی‌ ڕایگەیاند، سودانی خراپترین سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بووه‌ له‌دوای سه‌دام حسێنه‌وه‌ و دەشڵێت: سێ‌ مانگ مووچە نەدرا پەرلەمانتاران نەهاتنەدەر بڵێن بۆ مووچەی خەڵكی كوردستان نادەن؟

محه‌مه‌د حاجی‌ مه‌حمود ڕایگگەیاند، حكومه‌تی عێراق، له‌2014ه‌وه‌ مووچه‌ و بودجه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌بڕێت و به‌ هه‌مان عه‌قڵیه‌تی‌ رژێمی‌ پێشوو كارمان له‌گه‌ڵ‌ ده‌كه‌ن.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی‌ ئێستا، كۆنفیدراڵی باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ پێكه‌وه‌ژیان له‌ عێراق، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ ئێستا هه‌یه‌، نه‌ كورد، نه‌ شیعه‌ و نه‌ سوننه‌ ئیسراحه‌ت ده‌كات و هه‌میشه‌ له‌سه‌نگه‌رداین به‌رامبه‌ر یه‌ك.

وتیشی، ” ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ی‌ ئێستا له‌ به‌غدایه‌ (محه‌مه‌د شیاع سودانی‌) خراپترین سه‌رۆك وه‌زیران بووه‌ له‌ دوای‌ سه‌دام حسێنه‌وه‌ تا ئێستا”.

ئاماژەی بەوەشدا، 20 ساڵه‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقین، نوێنه‌رانی‌ كورد چییان بۆ كورد كردوه‌. سێ مانگ مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نه‌درا، نوێنه‌رانی كورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق یه‌ك ڕۆژ له‌په‌رله‌مان نه‌هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ بڵێن بۆچی مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بڕدراوه‌.

دەشڵێت: وڵاتان له‌ میدیاكانه‌وه‌ سه‌یربكه‌ن نازانن كوردێك په‌رله‌مانتاره‌ له‌ به‌غدا، نه‌ جلی كوردیان له‌به‌ردایه‌ و نه‌ به‌ كوردیش قسه‌ ده‌كه‌ن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە