سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆجیای زانیاری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بڕینی له 3%ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ناڕه‌وایه و ئه‌و 3%ی ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق داوای ده‌كات، بیانووه و دەشڵێت: لیستی مووچە ئامادەیە و هیچ كەموكوڕییەكی تێدا نەماوە.
هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری ڕایگەیاند، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق داواکارییەکی نوێی هەیە سەبارەت بە لێبڕینی 3%ی مووچەخۆران و ئێمە وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆی گشتی ئەو پارەیەمان بۆ بەغدا ناردووە، کە 3%ی خانەنشینان دەبڕدرێت، بەڵام ئەو دەیەوێت بزانێت هەر مووچەخۆرێک مانگانە لە ساڵی 2014-2024، چەند لە مووچەکەی دەبڕدرێت، دواتریش بزانێت بۆ ئەو 10 ساڵە کۆی گشتییەکەی چەندە، ئێمەش بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادەمان کردووە و ئەو کێشەیەشمان چارەسەركردووە بۆ ئەوەی بە دڵی جەنابی تەیف سامی بێت.
ڕاشیگەیاندووە، 681 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، كە 299 هه‌زار فه‌رمانبه‌ریان له كه‌رتی سه‌ربازین و نزیكه‌ی 300 هه‌زار خانه‌نشین له كوردستان هه‌ن و له مانگی 11 دۆسیه‌ی هه‌موو خانه‌نشینان ده‌بێته ئه‌لیكترۆنی.
ئاماژەی بەوەشكردووە، تاكو ئێستا به‌غدا له سی دی و كاغه‌ز داوای لیستی مووچه ده‌كات و هیچ كه‌موكورتییه‌ك له لیستی مووچه‌دا نه‌ماوه و لیستی مووچه‌ی مانگی 10 ئاماده‌یه.
هیوا ئەفەندی دەشڵێت: له‌و كاته‌وه‌ی لیستی مووچه به سیستمی په‌یرۆڵ ئاماده ده‌كرێت به‌غدا گرفتی نه‌بووه و ده‌توانین به 10 ڕۆژ ئاماده‌ی بكه‌ین و هێشتا ( KRDPASS) ئه‌زموونییه و كارا بێت پێوست به هه‌ڵگرتنی باج ناكات.
