“ده‌مانه‌وێ هێز و ده‌نگی پارتی به هه‌موو لایەک نیشان بده‌ین”

سەرۆکی پارتی لەگەڵ پیاوانی ئایینی کۆبووەوە و لەبارەی هەڵبژاردنەوە ڕایگەیاند”هەڵبژاردن پرۆسەیەکی یەکجار گرنگە بۆ بڕیاردانی میللەت لەسەر چارەنووسی خۆی”.

ڕۆژی شەممە 1ی تشرینی دووەمی 2025، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە شاری دهۆک کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ژمارەیەک لە پیاوانی ئایینی پارێزگاکە ئەنجامدا. لەوتارێکدا تیشکی خستە سەر دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق.

مەسعود بارزانی ڕایگەیاند، کە هەڵبژاردن پرۆسەیەکی یەکجار گرنگە بۆ بڕیاردانی میللەت لەسەر چارەنووسی خۆی.

دووپاتیشی کردەوە، کە ئامانجی پارتی لە هەڵبژاردن بەدەستهێنانی پۆست نییە، بەڵکو “نیشاندانی هێز و دەنگی پارتییە بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان و عێراق.”

سەرۆکی پارتی ئاماژەی بەو زوڵم و زۆردارییە کرد کە بە درێژایی مێژوو لە دژی گەلی کورد کراوە، و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، کە عێراق لەسەر بناغەی هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان دروست کرا، بەڵام ئەم مەرجانە جێبەجێ نەکراون، بۆیە کێشەکانی عێراق بەردەوامن.

سەرۆکی پارتی ڕوونیشیکردەوە، بە شانازییەوە باسی فەرهەنگی پێكەوەژیان و لێبووردەیی لە کوردستاندا دەکەین، ئەو دەستکەوتە سەرمایەیەکی گرنگی ئێمەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە دوای ساڵی 2003، هەوڵی بنیادنانی عێراقێکی نوێ درا و دەستووری هەمیشەیی نووسرایەوە، بەڵام جێبەجێ نەکرا. هیوادارین دوای ئەم هەڵبژاردنە، لەگەڵ لایەنە دڵسۆزەکان ڕێککەوتن بکرێت بۆ ڕزگارکردنی عێراق لەم قەیرانە.

سەرۆکی پارتی ڕشدە لەسەر ئەوەی، کە پێویستە هەرێمی کوردستان پشت بە خۆی ببەستێت و زیاتر پەرە بە سێکتەرەکانی کشتوکاڵ، گەشتوگوزار و پیشەسازی بدات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە