ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان یاسا سەروەر نییە، عەنتەرنیات کاری خۆی دەکات، دەشڵێت، پرۆژەكان بەپێی پلان ئەنجام نادرێن، ناڕێكیەكی زۆر لە جێبەجێكردنیدا دەبینرێت.
سەڵاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان باسی لەوەکرد: ئەندازیارانی ئێمە ڕێگەیان بەخۆیان نەداوە بەشداربن لەگەندەڵی.
ئەوەشی خستەڕوو، هەر ئەندازیارە دەتوانێت وڵات ئاوەدان بكاتەوە یا كاولی بكات، هەر سەرنشینەی لای خۆیەوە كونێك بكاتە كەشتی، بێگومان ئەنجام غەرق بوونی كەشتیەكەیە، سەربەرزین كە سەرجەم چین و توێژەكانمان لەنێوشیاندا ئەندازیاران بەدڵسۆزی و دەستپاكی و ڕاستگۆی ناسراون و ڕۆژانێكیش بیریان لە خراپ بەكارهێنانی پلە و پۆستەكەیان نەكردۆتەوە لە پرۆژەكاندا، ئەمەش جێگەی شانازیمانە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە هەرێمی كوردستان یاسا سەروەر نیە و عەنتەریەت كاری خۆی دەكات، پرۆژەكان بەپێی پلان ئەنجام نادرێن، ناڕێكیەكی زۆر لە جێبەجێكردنیدا دەبینرێت.
