شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ڕۆژی دووشەممە 3ی تشرینی دووەم، سەردانی دورگەی ئیمرالی دەکەن، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری زیندانی کراوی پەکەکە.
بەگوێڕەی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەم پارتی، کە میدیای فەرمی پەکەکە بڵاویکردووەتەوە، تیایاد ئاشکرای کردووە کە ئەندامانی شاندی ئیمراڵی پەروین بوڵدان، متحەت سانجار و فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ، ڕۆژی دووشممە 3ی تشرینی دووەم، دەچنە ئیمراڵی و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری زیندانی کراوی پەکەکە کۆدەبنەوە.
سەردانەکەی شاندی دەم پارتی، کە بەشاندی ئیمرالی ناسراون لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی تورکیا و پەکەکەدایە بۆ پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی و کۆتایی هێنان بە شەڕ و خەباتی چەکداری پەکەکە.
