ئیسرائیل بیر لە چڕکردنەوەی ھێرشەکانی بۆ سەر لوبنان دەکاتەوە

میدیای فەرمی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، کە بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەکان گفتوگۆی کردووە لەبارەی ھەوڵەکانی حزبوڵڵا بۆ بنیاتنانەوەی توانا سەربازییەکانی ئەوەش لە ڕێگای بەقاچاغبردنی مووشەک لە سوریاوە بۆ لوبنان.

میدیای فەرمی ئیسرائیل “KAN” بڵاوی کردەوە کە ئیسرائیل بیر لە چڕکردنەوەی ھێرشەکانی بۆ سەر لوبنان دەکاتەوە، ئەوەیش بە بیانووی بەرپەرچدانەوەی حزبوڵڵا.

میدیاکە ڕاشیگەیاندووە، کە ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، بنیامین ناتانیاھۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەکاندا کۆبووەتەوە و لە میانیدا پێشھاتەکانی دۆخی لوبنان تاوتوێ کراوە.

باسی لەوەشکردووە کە ھەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆکراوە لەبارەی ھەوڵەکانی حزبوڵڵا بۆ بنیاتنانەوەی توانا سەربازییەکانی ئەوەیش لە ڕێگای بەقاچاغبردنی مووشەک لە سووریاوە بۆ لوبنان.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە ئێستا ئیسرائیل بیر لە چڕکردنەوەی ھێرشەکانی بۆ سەر لوبنان دەکاتەوە، ئەوەیش بە بیانووی بەرپەرچدانەوەی حزبوڵڵا.

تا ئێستا حزبوڵڵای لوبنان، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاو نەکردووەتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە