پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

کەسناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا.

باسی لەوەشکردووە: پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ جگە لەناوچەکانى گەرمیان کە نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ سێ پلە.

دەشڵێت: سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا. پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 28 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی

دهۆک : 27 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 29 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی

سۆران : 25 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 31 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە