spot_imgspot_img

سەعدی پیرە: پارتی بڕوای بە هاوبەشی ڕاستەقینە نییە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند، پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان یەک پاکێجن و دەشڵێت، پارتی بڕوای بە هاوبەشی ڕاستەقینە نییە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرسی پێکهێنانی حکومەت و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی پەرلەمان وەک دوو بابەتی لێک دانەبڕاو سەیر دەکات.

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی باسی لەوەشکرد کە ئەگەر پارتی بژاردەیەکی دیکەی هەبوایە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ بەبێ یەکێتی، ئەوا تا ئێستا ئەو کارەی کردبوو.

سەبارەت بە چارەنووسی ناکۆکییەکان، سەعدی پیرە پێی وابوو کە کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لەو ئاستەدا نین کە ببێتە هۆی دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

ناوبراو دەشڵێت: “بە دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، گۆڕانکاریی گەورە ڕوونادات و ئەنجامەکان نزیک دەبن لەم ئەنجامەی ئێستا بەدەستهاتووە”.

ئەوەشی زیاد کرد، کەپارتی “بڕوای بە هاوبەشیی ڕاستەقینە نییە” و نایەوێت ڕێککەوتنێکی جددی لەگەڵ یەکێتی بکات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە